قەرزاری غەزەو ڕۆژئاواین
من غەزە هەستی ئایینی تازە کردمەوە، دەمەزەردکرنەوەی دین و دونیام بوو، زۆرتر ئاشنای ستەم و زاڵمەکانی کردم، بۆم دەرکەوت مەترسییەکانی سەر ئیسلام بەردەوامن و زلهێزانی جیهان هەمیشە لەبۆسەدان بۆی..سووپاس بۆ خۆڕاگری پیاوە ئازاکانی نێو تونێلەکان، دروود بۆ شەهیدەکانیان.
لەلایەکی دیکە ساڵی٢٠٢٦ خاڵێکی وەرچەرخانی دیکەی هەستی نەتەوایەتیمان بوو، کەپێم وایە، زۆر زۆر پێویست بوو، تاکو مارشە ئاگرینەکانی ناخمان جارێکی دیکە بڵێسە بسنەوە.سووپاس بۆ ڕۆژئاوا سووپاس بۆگەورەو بچوکی ، دروود بۆ قوربانیدانی هەرکەسێک لەپێناو خاکەکەی دەیەوێ شهید بێت.
- ئینجا وەرە باڕوونتر قسە بکەین، من نەحەماسم نەپەکم، من موسڵمان و کوردم، ئەسڵەن کوردم ئینجا موسڵمان، بەڵام خوا ژیان و ژینێ ببڕێت دونیاو قیامەتی تیا نەبێت..دواتر لەوێ فکری ئیخوان و غەزە ڕابەرە لێرەش فکرێکی دیکە، ئیدی ئەمە واقعە ئاوایە، تۆ ناکرێ بەبیانوی ئەم دوو فکرەوە بەرگری لەم دوو قەزییە نەکەیت....!!واتە قەزییەکانی نەتەوایەتی و ئایینی..
- من هەردوو قەزییەکە ئایینی و نەتەوەیەکەم، لەهەردوو فکرەکە لا گەورترە، چونکە ئەوان جوزئن لاوەکین، دووانەکەی تر سەرەکی و ستراتیژین و کێ بەجدی بجەنگێ بۆیان، من دەستخۆشی دەکەم.. کەواتە من هاوڕای فکری پەکەکەم بەڵام پاڵپشتی قەزیەکەم ئەی تۆ دژی حەماسی، ئەتوانی پاڵپشتی قەزییەکەی بیت؟؟
|