×

سەرۆکایەتیی شارەوانیی شنگال یەکەم نووسراوی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆی دەرکرد

5کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خانووە زێدەڕۆکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی شنگال یەکەم نووسراوی تاپۆکردنی خانوویەکی زێدەڕۆی لە قەزاکە دەرکرد.
خالید سەیدۆ، نوێنەری پێکهاتەی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە (11ی تشرینی دووەمی 2026) ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە 20ـی ساڵی 2025ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا دێت کە تایبەتە بە تاپۆکردنی ئەو زەوییە نیشتەجێبوونانەی کە پێش بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی ساڵی 2024 بە شێوەیەکی زێدەڕۆ دروستکراون.
 ئەم پرۆسەیە دوای پەسندکردنی لەلایەن پارێزگاری نەینەوا و بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی پارێزگاکە و تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان جێبەجێکراوە پاش ئەوەی هاووڵاتیی سوودمەند قیستی یەکەمی شایستە داراییەکانی زەوییەکەی لە کۆی 20 قیست داوە، بە شێوازێک کە لە نووسراوەکەی 8ی مانگدا کە ئاراستەی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی شنگال کراوە.
هەروەها داوا کراوە زەوییەکە بە ڕووبەری 250 مەتر دووجا و بە نرخی 100 هەزار دینار بۆ هەر مەترێک بەناوی هاووڵاتییەکەوە تۆمار بکرێت، بە مەرجی دانانی هێمای "قەدەغەی مامەڵەپێکردن" لەسەر موڵکەکە تاوەکو تەواوبوونی سەرجەم قیستەکانی دیکە.


بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved