×

سامسۆنگ، ئێس 27 ئامادە دەكات

2026-01-18   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


وێڕای ئەوەی تاكو ئێستا مۆبایلی سامسۆنگ گاڵاكسی (ئێس 26) ئەلترا بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام دزەپێكردنەكان سەبارەت بە جێگرەكەی كە گاڵاكسی (ئێس 27) ئەلترایە، لە ئێستاوە دەستی بە دەركەوتن كردووە، بەتایبەتی لە باسكردنی سیستەمی كامێراكەی.

بەپێی زانیارییەكانی دزەپێكراوی ناسراوی (Ice Universe)، مۆبایلی (گاڵاكسی ئێس 27) ئەلترا هەستەوەری كامێرای سەرەكی دواوەی باشتركراوی لەگەڵدایە، كە پێدەچێت ناوی (ئایسۆ سێل ئێس 5 كەی ئێچ پی 6) بێت.

بەڵام هەستەوەرە نوێیەكە هەمان قەبارەی هەستەوەری (ئایسۆ سێل ئێچ پی 2) دەهێڵێتەوە كە ئێستا لە مۆدێلەكانی گاڵاكسی ئێس 25) ئەلتراو مۆدێلە كۆنەكانی ئەلترا بەكاردێت، هەستەوەری (ئێچ پی 2) بە قەبارەی (200) مێگاپێكسڵ نزیكەی (1/1.3) ئینج و عەدەسەی دەرچەی (ئێف 1/7). 

سەرەڕای پاراستنی هەمان قەبارە، دەوترێت هەستەوەری (ئێچ پی 6) تەكنەلۆژیای نوێتر بەكاردەهێنێت بۆ پێشكەشكردنی كارایی باشترو كوالێتی وێنە.

هەروەها پێشتر دزەپێكراوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە مۆبایلی (گاڵاكسی ئێس 27) ئەلترا نوێكارییەكانی كامێرای گۆشە فراوان و كامێرای پێشەوەی خۆیشی وەردەگرێت.


 زۆرترین خوێندراو
بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved