ڕۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ' ئاشکرای کرد کە گەورەترین شکستی کۆمارییەکان لە دوای فەزیحەی واتەرگەیتەوە لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا، پلانی خۆکاندیدکردنی جەی دی ڤانسی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٨ ڕووبەڕووی سەرلێشێواوی کردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هاوپەیمانە نزیکەکانی ڤانس بڕوایان وایە بەهۆی لێکترازانی هاوپەیمانییە جەماوەرییەکەیان و ڕووکردنی دەنگدەرانی لاتین لە دیموکراتەکان، ئەستەمە هیچ کۆمارییەک دوای دوو ساڵی دیکە هەڵبژاردنەکە بباتەوە؛ هاوکات ڤانس بە نهێنی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیدا سەرقاڵی تاوتوێکردنی بەربەستە سەختەکانە.
جەی دی ڤانس هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە و پرسی خۆپاڵاوتنی بە پاراستنی ژیانی خێزانی و چوار منداڵەکەیەوە بەستووەتەوە، بەتایبەت لە کاتێکدا هاوسەرەکەی ئامادە نییە بە قووڵی تێکەڵی کایەی سیاسی ببێت.
بەهۆی ڕێگریی دەستووری لە کاندیدبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ خولی سێیەم، ڤانس وەک میراتگری سەرەکیی ڕێبازی سیاسیی ترەمپ دەبینرا، بەڵام دەستکەوتە گەورەکانی دیموکراتەکان لە کۆنگرێسدا پێگەی کۆمارییەکانی لە واشنتن لەرزۆک کردووە.