×

سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەر مینی دەریایی کەوتن و سووتان

8کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە ناو گەرووی هورمز و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی گەرووەکەدا بەر مینی دەریایی کەوتوون و بەهۆیەوە ئاگرێکی بەهێز لە هەردووکیاندا کەوتووەتەوە.
 لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای پاسداران ئەو کەشتییانەی تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی سەرپێچیی کەشتیوانی لە ڕێگەی کوژاندنەوەی سیستەمەکانی دیاریکردنی شوێن و هەوڵدان بۆ تێپەڕین بەو ڕێڕەوانەی لەلایەن ئێرانەوە ڕێگەیان پێنەدراوە، بەڵام ئاماژەی بە ناو و ناسنامەی کەشتییەکان نەکردووە.
 ئەم پێشهاتە مەترسیدارە لە کاتێکدایە کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران لە کۆتایی شوباتی ڕابردووەوە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە لوتکە و ئێران سنووردارکردنی توندی بەسەر کەشتیوانیدا سەپاندووە.
 لە بەرامبەردا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەمارۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە و هاوکاریی دەریایی پێشکەشی نەوتهەڵگرەکان دەکات بۆ تێپەڕین بەم گەرووە ستراتیجییەدا کە پێش شەڕ لە ٢٠٪ی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبوو.


بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved