ئێستا هەموان پێویستیان بە پەروەردەی یەکگرتووە
1 year ago
ئێستا هەموان پێویستیان بە پەروەردەی یەکگرتووە ژیار موستەفا
ئێستا هەموان پێویستیان بە پەروەردەی یەکگرتووە لە نێوان فکری چەپ و توندڕەوی کە هەردوکیان دژ بە بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی و یەکتر سڕینەوەن، پێویستمان بە فکری وەسەتیەت و لەیەکگەیشتنە کە ساڵانێکە یەکگرتووەکان بانگەشەی بۆ دەکەن و هەزاران خەڵکیان لەسەر پەروەردە کردووە ، بونەتە خێر و بەرەکەت و ئاشتی و بەیەکەوە ژیان بۆ هەموان . خۆ ئەگەر ئەو نەهجە جوان و تێگەیشتنە وەسەتیەتە نەبوایە ئێستا حاڵی کوردستان جۆرێکی تر دەبوو بەدەست توندڕەو و چەپگەراکانی دەستی دەسەڵات بۆ لەناوبردن و ناشیرینکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە پەروەردەی یەکگرتوو، خێزان کۆڵەکەی کۆمەڵگا و پیرۆزیەتی تایبەتی خۆی هەیە ، هەر بۆیە ئەندامەکانی لەسەر گرنگیدان بە خێزان و ڕێز و خۆشەویستی و تەبایی فێردەکات . دیقەت بەن هەر گەڕەکێک خێزانێکی یەکگرتووی لێ بێت دەبێتە نمونە بۆ دراوسێ و هەموان . عەڵمانیەت و توندڕەوەکانیش خێزان وەک کاڵا و خزمەتکار و ئازادی ڕەها و کۆت و بەند سەیر دەکەن هەر بۆیە ڕۆژانە گوێبیستی چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و کوشتن و سوکایەتی دەبین . نەهجی یەکگرتوو زەڕوڕیەتی کۆمەڵگایە . لە کۆتایدا سوپاسی خوا بکەن کە دورن لە کێشە و بەڵای لابەلای سەردەمی ئەمڕۆ.