مهكسیك : تهرمى دوو بونهوهرى نامۆو سهیر، نمایش دهكرێن !!
1 year ago
.
* یونس گەردونی *
* وه: رزوان حسن*
ـ دوێنێ لە کۆنگرێسی مەکسیک بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان، تەرمی مۆمیاکراوی دوو بوونەوەری سەیر نمایش کران لەلایەن "جەیمی ماوسانی" ڕۆژنامەنووسی بواری تەنە نامۆکانی گەردوون.
" بوونهرهكان، زۆر جیاوازن له مرۆڤهكان و دهگهڕێنهوه بۆ 1000 ساڵ پێ ئێستا"
ـ ئەم (تەرمە نامۆیانە) کە گوایە لە کانەکانی شاری کوسکۆ لە پیرۆ دۆزراونەتەوە و لەلایەن "زانکۆی نیشتمانی ئۆتۆنۆمی مەکسیکەوە" شیکاری کاربۆنیان بۆ کراوەو تەمەنیان دەگەرێتەوە بۆ 1000 ساڵ بەر لە ئێستا وە جەستەو پێکهاتەو DNA یان بەتەواوی جیاوازە. تەرمەکان کە زۆر بچووکتر بوون لە مرۆڤێکی پێگەیشتوو، لەناو سندوقی شووشەدا نمایشکرابوون، کە سیماکانی دەموچاویان وەک چاو و لووت و دەم دیار بوو. ماوسان بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم بوونەوەرانە مرۆڤی ئاسایی نین.
ـ هەر لەم کۆنگرەیەدا (ڕایان گراڤسی) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای سەلامەتی فرۆکەوانی ئەمریکا ئامادەی بوو، کە پێشتر لە نێو کۆنگرێسی ئەمریکا شایەتی ئەوەی دابوو کە تەنی نەناسراوی بینیوە!
" رهنگه ئهم جۆره بابهتانه زۆرتر به گهرمكردنى لایهنى میدیایی و سهرقاڵكردنى خهڵكى بێت"
پێدەچێت ئەم بابەتە زیاتر وەک بانگەشەیەکی ڕاگەیاندن و ناوبانگ پەیداکردن دەبینم نەوەک دۆزینەوەو حەقیقەتێکی سروشتی، بۆیە جار جاریش شتی وا دەبینین تەنانەت پشتگیری گەورەیان هەیە لەسەر ئاستی حکومی و ناوچەیی، بەڵام دوای ماوەیەک نهێنی و حەقیقەتی بابەتەکان دەردەکەوێت کە بێ بنەمان.