شەڕی ناوخۆیی خەزوور و زاوا !!
1 year ago
- یاسین ئافتاو
ئەگەر زاوایت، دەستپێشخەریی بکە و خەزوورت بکوژە، ئەگەر زاواشت هەیە تۆ بیکوژە، چونکە حەتمەن ئەو تۆ دەکوژێت. بەخێر بێن بۆ جەنگەڵستانی ژیانی کوردەواریی.
کورد قەت بێ شەڕی ناوخۆی نابێت، دوای شەڕی ناوخۆی یەکێتیی و پارتی، چەندین شەڕی ناوخۆیی دیکەمان بینی، ئەمەی نێوان خەزوور و زاوا گەڕێکی نوێی ئەو شەڕەیە، مادلین ئۆڵبرایتیش نەماوە پرۆسەی ئاشتەوایی بەڕێوە بەرێت، هەر بۆیە ئەم شەڕە درێژە دەکێشێت، بە تایبەتیی کە کاک و دادەکانی کابینەی نۆ خەریکی بزنس و بەخێوکردنی ماڵ و منداڵی خۆیانن.
وا بڕوات هەموو خێزانێک یان زاوا دەمێنێتەوە یان خەزوور. خوا ڕەحممان پێ بکات. دەمانچە و چەکوچۆڵیشمان نییە.