ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی توانیویانە سەرکردەی ئەو شانە تیرۆریستییانە بناسنەوە کە لە ناوخۆی ئێراندا چالاکن و پەیوەندییە دەرەکییەکانیشیان ئاشکرا کراوە.
جەهانگیر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕووداوەکانی ئەم دوایەی ناوخۆی وڵات تەنها پشێوی و نائارامی نەبوون، بەڵکو کردەوەی تیرۆریستی ڕێکخراو بوون کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە ئاڕاستە کراون.
وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری جەختی کردەوە کە ژمارەیەک لە ئاژاوەگێڕە چەکدارەکان دەستگیرکراون کە هەندێکیان سیخوڕ و بەكرێگیراوی مۆسادی ئیسرائیلین، هەروەها وتیشی: دادگاکان جیاوازی دەکەن لە نێوان ئەو کەسانەی لە کاتی توندوتیژییەکاندا خەڵەتێنراون، لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی کە کار بۆ دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان دەکەن.