×

بەڕێوەبەریی خۆسەر داوای هەڵگرتنی چــەک لە هاووڵاتییان دەکات

2026-01-18   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


ئیدارەی خۆسەر لە راگەیەندراوێکدا چەک هەڵگرتنی گشتی راگەیاند و داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان دەکات کە چـەک هەڵبگرن و شــەڕی مانەوە بکەن.

ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “چـ.ـەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، سەرجەم رێککەوتنەکانیان پێشێلکردووە و لە بەیانیی دوێنێوە، تاوەکو ئەمڕۆ چەندین هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانمان”.

یاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای نیشاندانی نیازپاکی و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام دیمەشق بەردەوامە لە هێرشـکردن و بەردەوامیدان بە شـ.ـەڕ.

هاوکات، ئیدارەی خۆسەر داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان دەکات، شانبەشانی هێزەکانیان رووبەڕووی چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ببنەوە و شەڕی مان و نەمان بکەن و چـ.ـەک هەڵبگرن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی شکۆمەندیان


 زۆرترین خوێندراو
بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved