×

قەرزاری غەزەو ڕۆژئاواین

2026-01-31   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


من غەزە ھەستی ئایینی تازە کردمەوە، دەمەزەردکرنەوەی دین و دونیام بوو، زۆرتر ئاشنای ستەم و زاڵمەکانی کردم، بۆم دەرکەوت مەترسییەکانی سەر ئیسلام بەردەوامن و زلھێزانی جیھان ھەمیشە لەبۆسەدان بۆی..سووپاس بۆ خۆڕاگری پیاوە ئازاکانی نێو تونێلەکان، دروود بۆ شەھیدەکانیان.
لەلایەکی دیکە ساڵی٢٠٢٦ خاڵێکی  وەرچەرخانی دیکەی ھەستی نەتەوایەتیمان بوو، کەپێم وایە، زۆر زۆر پێویست بوو، تاکو مارشە ئاگرینەکانی ناخمان جارێکی دیکە بڵێسە بسنەوە.سووپاس بۆ ڕۆژئاوا سووپاس بۆگەورەو بچوکی ، دروود بۆ قوربانیدانی ھەرکەسێک لەپێناو خاکەکەی دەیەوێ شھید بێت.
- ئینجا وەرە باڕوونتر قسە بکەین، من نەحەماسم نەپەکم،  من موسڵمان و کوردم، ئەسڵەن کوردم ئینجا موسڵمان، بەڵام خوا ژیان و ژینێ ببڕێت دونیاو قیامەتی تیا نەبێت..دواتر لەوێ فکری ئیخوان و غەزە ڕابەرە لێرەش فکرێکی دیکە، ئیدی ئەمە واقعە ئاوایە، تۆ ناکرێ بەبیانوی ئەم دوو فکرەوە بەرگری لەم دوو قەزییە نەکەیت....!!واتە قەزییەکانی نەتەوایەتی و ئایینی..
- من ھەردوو قەزییەکە ئایینی و نەتەوەیەکەم، لەھەردوو فکرەکە لا گەورترە، چونکە ئەوان جوزئن  لاوەکین، دووانەکەی تر سەرەکی و ستراتیژین و کێ بەجدی بجەنگێ بۆیان، من دەستخۆشی دەکەم.. کەواتە من ھاوڕای فکری پەکەکەم بەڵام پاڵپشتی قەزیەکەم ئەی تۆ دژی حەماسی، ئەتوانی پاڵپشتی قەزییەکەی بیت؟؟


 زۆرترین خوێندراو
بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved