شەپۆلێکی بەخوڕ و چاوەڕواننەکراوی بارانبارین لە شاری هەولێر بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەندین گەڕەک و شەقام، کە بەداخەوە زیانی گیانی و زیانێکی زۆری مادیی لێکەوتەوە.
بەپێی وتەی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، دەیان ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتوون کە تا ئێستا لە شوێنەکانی وەک «نەفەقی ڕزگاری» بەشێکیان لەناو ئاودا ماونەتەوە.
لە ئێستادا زیاتر لە ٦٠٠ کارمەندی شارەوانی لە هەڵمەتێکی فراواندان بۆ پاککردنەوەی پاشماوەکانی لافاو، نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆ و سەرژمێریکردنی سەرجەم زیانەکان.