ئیدارەی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆ شەشەم هەفتەی لەسەریەک هیچ بڕە نەوتێکی خاوی لە عێراقەوە هاوردە نەکردووە، هاوکات تێکڕای هاوردەی ڕۆژانەی وڵاتەکەش بۆ ٦.٠٠٣ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
کەنەدا بە دابینکردنی نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە پێشەنگی وڵاتانی هەناردەکار بۆ ئەمریکا دێت و دوای ئەویش ڤەنزوێلا، بەڕازیل و سعوودیە لە پلەکانی دواتردا هاتوون.
سەرەڕای پشتبەستن بە دە وڵاتی سەرەکی بۆ هاوردەکردن، ئەمریکا ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەهێنێت و گەورەترین بەکارهێنەری وزەیە لە جیهاندا.