×

قەبارەی زیانە داراییەکانی ڕاوەستانی گازی سروشتی و کۆندێنسێت لە کۆرمۆر

4کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


بەپێی ڕاگەیێندراوی روانگەی (ئیكۆ عێراق)، زیانە خەمڵێنراوەکانی ڕاوەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر ڕۆژانە زیاتر لە 4.15 ملیۆن دۆلارە کە تەنیا بەهای گازی سروشتی، گازی ماڵان و شلە چڕەکان دەگرێتەوە.
 لە کاتێکدا کێڵگەکە پێش هێرشەکەی 8ی ئەم مانگە ڕۆژانە نزیکەی 700 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی، 1400 تەن گازی نەوتیی شلکراوە (LPG) و 22 هەزار بەرمیل شلە چڕی بەرهەمدەهێنا، و ئەم هێرشە بووە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و کەمبوونەوەی کاژێرەکانی پێدانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
 سەرەڕای ئەوەی کە ئەم خەمڵاندنانە تێچووی ڕاوەستانی کارەکانی کۆمپانیاکان و زیانە ناڕاستەوخۆکان ناگرنەوە، و ئەمەش لە کاتێکدایە کە کێڵگەکە لە ساڵانی 2025 و 2026دا 12 جار ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە و لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش کردووە.


بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved