مەلا بەختیار ژێر بەڕەی هێنایە سەر بەڕە "هەموو شتێکی ئاشکرا کرد" !!!
1 year ago
.
- شاهید نعمان
"هەموو شتێکی ئاشکرا کرد"
- (مەلا بەختیار) سەرکردە و کادری دیاری یەکێتی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و دەڵێت :
"دۆخێکی دژوار و چاوەڕواننەکراو، چاوەڕێی یەکێتی دەکات."
- (مەلا بەختیار) لە پەیامەکەیدا ئەوە ڕادەگەیەنێت ناچێتە کۆنگرەی حزبەکەی و دەشڵێت: "لەم کۆنگرەیەدا شتێک نییە بە ناوی هەڵبژاردن، بەڵکو ئەوەی هەیە دەستنیشانکردن و ڕاسپاردنە."
- هەروەها دەشڵێت: "ئەوانەی دەرنەچوون بۆ کۆنگرە، کەرامەتی سیاسی خۆیان نەفرۆشتووە."
- لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "بەرەی گەل و دەسەڵات لە یەکتر جیابووەتەوە، لە ٪٧٧ ی خەڵک پێچەوانەی یەکێتی و پارتی و گۆڕان بیردەکاتەوە، متمانەی بەم دەسەڵاتە نەماوە."
- سەرکردەکەی یەکێتی زۆر توڕەیە لە حزبەکەی و دەڵێت: "یەکێتی لەوپەڕی زەعیفیدایە و هەموو دەرگاکانی ڕێکەوتنی تەنانەت پەنجەرەکانیشی داخستووە، ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە."
- دەشڵێت: "بەشێک لە شکستەکانی حکومەت لە ئەستۆی یەکێتیدایە، یەک شت نییە تا ئێستا یەکێتی بڵێت منی تێدا نیم."
مۆجۆ_کورد
- (مەلا بەختیار) توڕەیە لەم شێوازی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دەڵێت: "بە خەڵکیان وتووە دەنگ مەدەن بە کەس و کاری شەهیدان."
- هەروەها دەشڵێت: "بەسەدان کەسیان خستووەتە ناو ئەنجومەنی ڕاوێژکاری، بەڵام نەیانهێشتووە یەک کەسیان بێتە کۆنگرە."
- سەرکردەکەی یەکێتی باس لە (لاهوری شێخ جەنگی) دەکات و دەڵێت: "دڵنیابن کاک لاهور و جەماعەتەکەی، لیست دروست دەکەن."
- دەشڵێت:"دڵنیابن ئەم سیاسەتە هەڵەیە ناچێتە سەر و کاردانەوەی دەبێت."
- (مەلا بەختیار) لە درێژەی پەیامەکەشیدا دەڵێت: "ئەوەی ئێستا دەیبینم لە یەکێتی، تەنها لە حزبە دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکانی مێژوودا بینوومە"
- دەربارەی هەڵبژاردنیش دەڵێت: "دڵنیام ئەگەر هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت، دۆخی حزبەکانی دەسەڵات زۆر خراپ ئەبێت."
تۆ چی دەڵێیت لەسەر قسەکانی مەلا بەختیار.؟