هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی !
1 year ago
.
هونەر جەمال: گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند :
هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەین، مانگی پێشوو لەبەر ئەوەی لە سێ بانکەوە پارەی مووچە هاتە سەر هەژمارەکەمان، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەکی خایان، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت."
"٪30 موچە دەدرێت بە ئاو و کارەبا و باج و و بەنزین "
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، حکومەت ئەگەر 30٪ کورتهێنانی مووچەی هەبوو "دەتوانێت بە کارتێک 70٪ـی مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر هەژمارەکەیان کە بتوانن پارەی لێ رابکێشن و 30٪ـەکەی دیکەش بە کارتێکی دیکە بێت بۆ نموونە بتوانێت لە بەنزینخانەکانی حکومەت یان پارەی ئاو و کارەبا و باج بەو 30٪ـە بدات."
به‌گوێره‌ى قسه‌كانى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم، حكومه‌ت نیازى هه‌یه مانگانه 70%ى مووچه بدات و ئه‌و 30%یه‌ى دیكه پاشه‌كه‌وت بكات، ئه‌گه‌ر پاشهكهوتیشى نه‌كات راسته‌وخۆ پاره‌ى ئاو و كاره‌باى لێببڕێت.