مۆجۆ: ئاماره مهترسیدارهكانى ساڵى 2023 دهخاتهروو !!!
10 months ago
.
مۆجۆ: ئاماره مهترسیدارهكانى ساڵى 2023 دهخاتهروو
ئەوانەی خۆیان بە داکۆکیکاری مافی ئافرەتان دەزانن لە ساڵی 2023 دا چیانکرد بۆ قوربانییهكان؟
ئەوە ئەو کوردستانەبوو کە ئێوە جەختان بۆ بەدیهێنانی مافەکانتان دەکرد تا لە سایەیدا یەکسانی جێ+ ندە +ر فەراهەم بێت، ئەو بەرنامەی ئێوە هەوڵی بۆ دەدەن و خەڵکی لەسەر پەروەردە دەکەن و نەیارەکانتانی پێ تاوانبار دەکەن بە دواکەوتو و گەڕانەوە بۆ سەدەکانی ڕابردوو هەر ئەوەی لێ بەرهەم دێت! ئەی بۆچی بۆ مەرگ و ئازار و مەینەتیەکانی ئەو تاوانانەی بەرامبەر ئەو کچ و ژنانە هەڵوێستتان نەبوو؟ کامە ئەو یەکسانیەیە بڕیارە فەراهەمی بێنن؟ تەنیا لەمساڵدا ئەم 59 تاوانە لە باشوری کوردستان بەرامبەر ڕەگەزی ئافرەتان لە هەموو تەمەنەکاندا ئەنجامدراوە و لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، وەک (خۆ کوشتن، خۆ سوتاندن، تاوانی کوشتن، خنکاندن، سزادان، فڕێدان، لێدان، دەستدرێژی، دەرکردن لەکار، کەمتەرخەمی پزیشک، هەڕەشە لێکردن) ئەی کوا هەڵوێست و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ئێوە؟! کوا چارەسەرەکانی ئێوە؟ کوا بەدواداچونەکانی ئێوە؟
ئایا بەدواداچونتان بۆ چەند لەو کەیسانە کرد؟ پارێزەرتان بۆ چەندیان گرت؟ لە دادگایکردنی چەند لە تاوانبارانی ئەو کەیسانە ئامادەبوون؟ گردبونەوە و خۆپشاندانتان بۆ چەندیانکرد؟ هەوڵی چارەسەری چەند لەو کێشانەتاندا؟ ڕێگریتان لە ڕودانی چەند لەو کێشانە کرد؟ کاری ئێوە لەڕێ لادانی ئافرەتانە، ئێوە بە بەرنامە لاوان بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەتی دەخەنە سەر ڕێگا هەڵەکە و پاشان خۆتانیان لێ بێ ئاگا دەکەن! ئەگەر بەدواداچونێکی ورد بکرێت بۆ ئەنجامدەر و ئەو کەسانەی هۆکاری ڕوداوەکان بوون لەو بڕوایەدام هیچ کەسیان ئەوانەنین کە پابەندی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن، بۆیە دەڵێم چەند ئاسودەن ئەو خێزان و کچ و ژن و لاوانەی پابەندی ئایینەکەیانن و ئێوە ناناسن و شوێن بەرنامەکانی ئێوە نەکەوتوون، چەند بەدبەخت و گیرۆدە و سەرلێشێواون ئەوانەی شوێن بەرنامەی ئێوە کەوتوون و دەکەون، ئەم تاوانانەی لای خوارەوە ئەگەر لە دەرەنجامی دوری و پشت کردنە بەرنامەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نەبێت چییە؟
ئەمانەی خوارەوە لێدوانی هەندێ ئافرەتە لەسەر ڕێکخراوەکانی ئافرەتان........
- مژدە مەحمود دەڵێت ( ڕێکخراوەکانی ئافرەتان بونەتە سەرەتان بۆ کۆمەڵگەی کوردی زۆربەی ئەو ڕێکخراوانە هی بهرپرسە داوێن پیسەکانن، ئیشیان تەنیا تێکدانی خێزان و کۆمەڵگەیە)
- پەری محەمەد دەڵێت ( داواکاریم ئەوەیە هەرچی ڕێکخراوی ژنان و ئافرەتان هەیە هەڵوەشێتەوە، ئافرەتان پێویستیان بە ڕێکخراوی ساختە بازرگان نییە)
- لیدیا کاچۆ دەڵێت( تکایە ژنان لە دەست ڕێکخراوەکانی ژنان بپارێزن تا وەک ئەوانیتر نەکراون بە لەشفرۆش!)
- هێڤی حوسێن دەڵێت ( بانگەشەی ئازادی بۆ منی ژن دەکەن، کەچی لەسەر باڵاپۆشبونم لەکارەکەم دوریان خستمەوە)
- ناز جەلال دەڵێت ( ڕێکخراوەکانی ژنان بۆ ناچنە سەر شەقام دژی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران ئایا ئەمە سەرەتایی ترین مافی ژن نییە کە خوراوە؟)
ئەمە تەنیا ئەو تاوانانەیە لەمساڵدا کە بەرامبەر ڕەگەزی مێینە ئەنجامدراوە و لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاخۆ چەند تاوانیتر ئەنجام درابێت و بە نهێنی مابێتەوە.
- لەهەولێرکچێک لەلایەن باوکیەوە بەدڕندانەترین شێوە کوژرا.
- لەباکوری کوردستان پێنج هاوڵاتی باشور تیرۆرکران سێ کەس لەتیرۆرکراوەکان ئافرەت بوون.
- کوشتنی ئافرەتێکی عەرەب لەسلێمانی و پۆلیس توانی هەموو تاوانبارەکان دەستگیربکات.
- ئافرەتێک لەگەڵ پیاوێک لەگوندێکی سەر بە ناحیەی دینارتە کوژرا.
- ئافرەتێک لەکاتی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی لەدایک بون لە هەولێر کۆچی دواییکرد بەهۆی هەڵەی پزیشکیەوە.
- لە قوشتەپەی شاری هەولێر پیاوێک هاوسەرەکەی پێشوی خۆی کوشت کاتێک لەوانەی قورئان خوێندن دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە.
- ئافرەتێک لە چەمچەماڵ لەکاتی منداڵ بوندا گیانی لەدەستدا، دەڵێن ئەوە سێیەم ئافرەتە لەکاتی منداڵ بووندا لە ژێر دەستی ئەو پزیشکە گیان لەدەست بدات!
- کچە خوێندکارێک لە هەولێر لەبەر ئەوەی مامۆستاکەی مۆبایلەکەی لێدەسێنێت و نایداتەوە دێتەوە لەماڵەوە خۆی دەسوتێنێت.
- کچێک لە گوندی باپشتیانی سەربە قەزای سۆران بە گوللەیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
- لە شەوی هەشتی مارسدا لە شاری سلێمانی لە کەشێکی ساردوو باراناویدا کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەر عەرەبانەیەک فڕێدرا!
- لەحاجیاوا کچێکی دەزگیراندار پاش مانگێک لە مارەبڕین کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و پاش خۆی نامەیەکی جێهێڵا.
- لە ناحیەی ڕزگاری - خەبات کچێک خۆی سوتاند و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، لەبەر ئەوەی کوڕێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی کردبوو، کوڕەکە زیندانی کرا و پاشان بە کەفالەت ئازادکرا.
- کچێکی چواردەساڵ لە شاری کەرکوک لەلایەن دایک و باوکیەوە ماوەی پێنج ساڵە ئەشکەنجە و ئازار دەدرێت، ئەویش لەماڵ هەڵهات و پەنای بردبویە مزگەوتی گەڕەکەکەیان.
- کچێکی شازدە ساڵ کە پۆلی چواری ئامادەیی بوو لەڕانیە بە گوللەیەک خۆی بریندار کرد و پاشان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.
- کچێکی قوتابی حەوت ساڵ کە لە قوتابخانەیەکی فەرەنسی بەناوی (دانیێڵ میتران) دەیخوێند لە هەولێر لەلایەن مامۆستای وەرزشەوە چەندین جار دەستدرێژی لێکراوە، قوتابیەکە باوکی ئەڵمانی و دایکی مەغریبییە، گومان دەکرێت ئەو مامۆستایە هەمان کاری لەگەڵ چوار قوتابیتریش ئەنجامدابێت، مامۆستاکەش خەڵکی وڵاتی سوریایە.
- لە سنووری سلێمانی تەرمی کچێک دۆزرایەوە
- لە دەربەندی رانیە تەرمی کچێکی 17 ساڵ دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری 11 چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە، تا ئێستاش بکوژەکەش نادیارە.
- لە سلێمانی و لەناو پارکی ئازادی کچێک لەلایەن دوو گەنجەوە دەستدرێژی کرایەسەر، ڤیدیۆی دەستدرێژیەکەش بڵاوکرایەوە کە تاوانبارەکان چەکیشیان پێ بوو.
- لەشاری کەرکوک باوکێک بەبێ هیچ پاساوێک و لەحاڵەتی سەرخۆشیدا تەقەی لە کچە حەوت ساڵانەکەی خۆیکردوو بە سەختی برینداریکرد، باوکەکە لەلایەن پۆلیسی ئەوشارەوە دەستگیرکرا.
- کچێکی یازدە ساڵ لەشاری قەڵادزێ بە پیلانی باوەژنەکەی و لەڕێ - کچێکی یازدە ساڵ لەشاری قەڵادزێ بە پیلانی باوەژنەکەی و لەڕێی خوشکێکی باوەژنەکەوە فڕێ دەدرێتە ناو زێی بچوک لە خاس و لەئەنجامدا دەخنکێت.
- لەشاری کۆیە پیاوێک دەستڕێژی گوللەی لەماڵی خۆیانکرد و هاوسەرەکەی خۆی و دوو کچی خۆی و پیاوێکی دراوسێیانی کوشت و کوڕێکشی بریندارە، تاوانبارەکەش دەستگیرکرا.
- لە شاری سلێمانی ئافرەتێک کە چەند ساڵێک بوو لە هاوسەرەکەی جیابوبویەوە و دوو منداڵی هەبوو لای خۆی بوون و خاوەنی ئارایشتگا بوو لەماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاند.
- له گهڕهكى قهتەوى شارى ههولێر لەلایەن پیاوێکی دراوسێیانەوە باوك و دایكێك و كچه 10 ساڵانهكهیان بە چەقۆ كوژران.
- کچێکی پەیامنێری کەناڵێکی بەناوبانگی کوردی لەبەر ئەوەی بۆتە باڵاپۆش لە کارەکەی دەرکرا! - بەپێی ڕاپۆرتی چەند پەیجێک چەندین کچی خوار تەمەنی هەژدە ساڵ لە یانە شەوانەکانی هەولێر سەمایان پێ دەکرێت!
- ئافرەتێکی دووگیان بەناوی (ژا فا) لەشاری هەولێر بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکە تایبەتەکەیەوە توشی خوێنبەربونی ناوەکی دەبێت و گیان لەدەست دەدات.
- لە شاری هەولێر و لە گەڕەکی گوڵان پیاوێک دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزوری کردوو، خێزانەکەی بە ناوی (ئە ڕە) گیانی لەدەستدا و خوشکێکیشی پاش دوو ڕۆژ مانەوە بەبرینداری بەناوی (دل) گیانی لەدەستدا.
- سێ منداڵ لە شاری هەولێر لە لایەن باپیریانەوە فڕێدارانە سەرسەقام، کە دوو کوڕ و کچێک بوون کوڕەکان تەمەنیان دە ساڵان و نۆ ساڵانە و کچەکەش تەمەنی پێنج مانگانە! کە باوکیان لە زیندانە و دایکیشیان لای باپری جێیهێڵاون.
- لەشاری سلێمانی کوڕێک بەناوی ( د.ب.ع) و تەمەن 35 ساڵ لە دەرەوەی هەرێم هاتۆتە سلێمانی و کۆمپانیای داناوە بەناوی هەلی کارەوە کچانی لە خشتە بردوە و پارەی لێ وەرگرتوون و دەستدرێژی کردوەتەسەر کچان و لە ئەنجامدا دوو کچ سکاڵا تۆماردەکەن، پاشان کوڕەکە دەستگیرکرا.
- لە ناحیەی شوانی پارێزگای کەرکوک کچێکی چواردەساڵ باوکی خۆی لەکاتی خەودا بە چەک دەکوژێت.
- وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لە هەولێر کەسێک بە بەکارهێنانی پەیجێکی ئایینی 300 ژنی هەڵخەڵەتاندوەو هەڕەشەی لێکردون و لە سۆران دەستگیرکراوە.
- لەشاری سلێمانی پۆلیس پیاوێکیان دەستگیرکرد کە ئەشکەنجەی ژنێک و سێ منداڵەکەیی داوە لەبەر ئەوەی پیاوەکە دڵی پیس بووە، کە ئەو ئافرەت و پیاوە تەنیا پەیوەندیان هەبوە پێکەوە و منداڵەکانیش لە مێردی یەکەمی ئافرەتەکەن.
- ئافرەتێک تەمەن 32 کەدایکی سێ مندڵ بوو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لە شاری دهۆک دەستڕێژی گوللەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.
- لە ناحیەی تۆپزاوەی هەولێر چەند کەسێکی نەناسراو تێزاب دەکەن بە کچێکی دوو ساڵاندا بەناوی نور و لە 36 % ی پێستی دەسوتێت.
- لە قەزای سۆران پیاوێک بەچەکی تاپڕ هەر دوو ژنەکەی خۆی لە کاتی خەدا دەکوژێت و خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات، پیاوەکە پێشتر فەرمانی گرتنی هەبووە لەبەر ئەوەی بەردەوام سزای خێزان و منداڵەکانی داوە.
- لە شارۆچکەی بنەسڵاوە کچە دکتۆرێکی تەمەن 25 ساڵ کە نۆرینگەی تایبەتی خۆی هەبوو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
- لە سنوری پارێزگای سلێمانی کچێکی تەمەن 11 ساڵ لەلایەن کوڕێکەوە هەڵخەڵەتێنراوە و ڕفاندویەتی بۆ پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامدا کچەکە ڕزگار کرا و کوڕەکەش دەستگیرکرا.
- کچێکی تەمەن شازدە ساڵ لە شارۆچکەی ڕزگاری سەر بە کەلار به دەمانچەیەکی علوج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
- لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی، ژنێک چەقۆیەکی لێ دەدرێت، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
- لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک، خەزورێک کچەکەی و زاواکەی دایە بەر دەستڕێژی گوللــە و هەردووکیانی بەسەختی بریندارکرد.
- لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری قەلادزێ ژنێکی تەمەن 32 ساڵان لە لایەن براکەیەوە بە چەکی جۆری دەمانچە درایە بەر گوللـه و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.
- لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تەرمیک ژنێک بە خنکێدراوی دۆزراوەتەوە و تەرمەکەی شێوێندراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئافرەتەکە لە نەتەوەی عەرەبە و دایکی چوار منداڵە و تەمەنی ٣٨ ساڵە
ن.جمال غریب
تایبهت بهمۆجۆ