دوای دەساڵ، فەزاحەتی زیندانەکانی سیسی ئاشکرا دەکرێت
1 year ago
.
- شاکار نعمان
چەند ڤیدۆیەکی تراژیدی سەرکردەکانی ئیخوان موسلیمین لە زیندانەکانی سیسی دزەیان پێدەکرێت و بڵاودەکرێنەوە
"ڤیدیۆ دزە پێکراوەکانی زیندانەکانی سیسی ، دەنگدانەوە و نیگەرانی زۆری بە دوادا هات"
- ئەمڕۆ لە چەند سەرچاوەیەکی میدیایی جیهانی، چەند گرتە ڤیدۆیەکی سەرکردە دیارەکانی ئیخوان موسلیمین لە زیندانە تاکە کەسیەکانی سیسی لە میسر دزەیان پێکراو و بڵاو کرانەوە، کە ئەمەش دەنگدانەوە و نیگەرانیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
- لەنێو ئەو سەرکردانەی ئیخوان موسلمین کە لە زیندانەکاندا دەردەکەون، باس لەوە دەکرێت کە دکتۆر محمود عیززەت ڕابەری ئیخوان موسلمین کە لە ئێستادا تەمەنی هەشتاو پێنج ساڵە و هەروەها دکتۆر صەلاح الدین سوڵتان تەمەن شەست و چوار ساڵ دەردەکەون.
"سەرکردە بەتەمەنە زیندانی کراوەکانی ئیخوان ، لە دۆخێکی دەرونی و تەندروستی ناجێگیردان"
- لە گرتە ڤیدۆکاندا ئەوە بەڕونی دیارە، کە سەرکردە بەتەمەنەکانی ئیخوان لەنێو ژورەکەدا بەتەنها دێن و دەچن و لەدۆخێکی تەندروستی و دەرونی ناجێگیردان، و بەبێ هیچ فێنکەرەوەو تەخت و ڕاخەرێک شەو ڕۆژ بەسەردەبەن.
- لە دوای ڕووداوەکانی ڕابیعە لەساڵی 2013، لە ژێر زەبری هێز و بە موئامەرەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی. سەرۆکی ئەو کاتەی میسر محمد مورسی و هەزاران ئەندامی ئیخوان موسلمین دەستگیرکران و هەتاکو ئەمڕۆش لەسوچی زیندانە تاکە کەسییەکاندا زیندانی کراون.