ئەوقاف چی پێ وتون، وردەکارییەکەی چییە.؟ دەسەڵات چۆن هەردووکیانی بێدەنگ کرد.؟
1 year ago
- دامەزراوەی میدیایی #مۆجۆ_کورد
- ماوەیەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان سەرقاڵ کردووە بەخۆیانەوە، بەکورتە ڤیدۆ و فتواکانیان هەرا دەنێنەوە. - بەپێی زانیارییەکانی تایبەت بە #مۆجۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت وەزارەتی ئەوقاف و ئەوقافی سلێمانی، هەردوو زانای ئاینی ناوبراو (مەلا هەڵۆو د.عەبدوللەتیف سەلەفی) بانگهێشت کردووه بۆ لێپێچینەوە لەگەڵیان. - مەلا هەڵۆ، لێپێچینەوەکەی تایبەت بووە بە کوشتنی گەنجەکەی چەمچەماڵ و ناوهێنانی ناوبراو تیایدا، بۆیە پێیان وتووە: بەهیچ شێوەیەک نابێ وتار بدات و کورتە ڤیدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەویستی خۆی بکات و توندووتیژی بڵاو بکاتەوە. - هەرچەندە د.عەبدوللەتیف سەلەفی، دوێنێ وا بڵاوی کردەوە کە هەندێ لەبەرپرسانی ئەوقاف سەردانیان کردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان پێچەوانە بووەو ناوبراو بانگهێشت کراوەو پێی وتراوە، بابەتی دیبەیت و گفتۆگۆی ئەشعەری و سەلەفی ڕاگرێت و دەمی فیتنە دابخات. - هەندێک پێیان وایە، گەرمکردن و ساردکردنەوەی دۆخەکە بەدەستی دەستەڵاتەو بەویستی خۆی یاری بەهەندێک لە کارەکتەرە ئاینییەکان دەکات. 👈تۆ چی دەڵێیت.؟