نوخبەی ڕوناکبیری کورد، کارەکتەری پێشکەشکردنی گوتاری ڕقسازین
3 months ago
.
د.نعمان محمد ئەڵماس
ئێمه یه‌كترمان قبوڵ نیه یان هه‌نیه؟
كه‌م ڕووداو هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى باشوورى كوردستان رووبدات و ئێمه له‌باره‌یه‌وه دابه‌ش نه‌بینه‌وه‌و جۆرێك له رقسازى به‌رامبه‌ر یه‌كتر نه‌خه‌ینه‌وه كار، ئه‌مه له ده‌ركه‌وتنى سۆشیاڵمیدیاوه زۆر به روونى دیاره، به جۆرێك پیاو بێ‌ئومێد ده‌بێت له‌وه‌ى له‌م كۆمه‌ڵگه دابه‌شبووه شتێك به‌ناوى فه‌زاى گشتى و بازنه‌ى فراوانى كۆكهرهوهى نیشتمانى بێته ده‌ره‌وه.
حهسرهتهكه ئه‌وه‌یه زۆرجار نوخبه روناكبیر و سیاسیه‌كه كاراكتهرى پێشكه‌شكردنى گوتارى رقسازى و قوڵكردنه‌وه‌ى رۆحى پشت لهیهككردنن، سیاسى به هه‌رحاڵ، به‌ڵام بۆ كه‌سانى نوسه‌ر و روناكبیر حهسرهتهكه چه‌ند به‌رامبه‌ره.
ئه‌وه‌ى ح..هم..اس كردویه‌تى و ئێستاش تێیدا به‌رده‌وامه، له‌هه‌ر رووداوێكى تر زیاتر جێگه‌ى مشتومڕو گفتوگۆیه، به‌ڵام خه‌باتى فه‌له‌ستینییه‌كان به‌گشتى، وه‌ك خه‌باتى گه‌لى كورد، خه‌باتى گه‌لێكى ئه‌م ناوچه‌یه و له هه‌مانكاتدا ڕه‌وایه و به‌ئاسانى ناتوانرێ ئینكارى بكرێ، ورده‌كارى هه‌ڵه‌و راست، دروست و نادروستى ئه‌و خه‌باته، ناكرێ وا له كه‌سێكى بیركه‌ره‌وه بكات، بێباكى یان دژایه‌تى خۆى رابگه‌یه‌نێت، هه‌ر گه‌لێكیش خۆى به‌رپرسه له ئه‌نجامى خه‌بات و پرۆژه‌كانى و نه كورد و نه فه‌له‌ستینییه‌كان و نه‌هیچ گه‌لێكى تریش بۆ راپه‌ڕین و به‌رخۆدان پرس به‌كه‌س ناكه‌ن، چونكه كارى خۆیانه.
لێره‌وه سیاقى وه‌فاتى هه‌نییه و هاوسۆزى ده‌ربڕین بۆى به‌ده‌ر له‌هه‌ر ئیعتیبارێك، بۆ كه‌سێكى ئه‌م ناوچه‌یه، موسڵمان، رۆژهه‌ڵاتى، شتێكى سروشتییه و به‌ده‌ر له هه‌ندێ چه‌پى ده‌مارگیر و به‌شێك ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌كه وبه‌تایبه‌ت خه‌لیج و گروپێك له ره‌وته دینییه دهستهمۆكهیان، له‌مسه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ئیسلامى له ئه‌ندۆنیزیا و مالیزیا وه تا ده‌گاته ئه‌و سه‌ر له رۆژئاوا، به ئاستى جیاواز ، گه‌لانى موسڵمان هاوسۆزن بۆ ئه‌م رووداوه (جوزئییه). حیكمه‌تى عه‌مه‌لى (ئه‌خلاق)، ئه‌وه به مرۆڤ ده‌ڵێ له كاتى هاوسۆزییه‌كى گشتى و به‌رفراواندا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر وههم و خورافه‌ش بونیاتنرا بێت، لانیكه‌م ره‌چاوى حاڵه‌ته گشتییه سۆزدارییه‌كه بكرێت و هه‌ر تێبینییه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێ له كاتى گونجاو‌دا بخرێته ڕوو.
به‌ڵام ئه‌م رهچاوكردنه كاتێك حسابى بۆ ده‌كرێت كه ئێمه پێش رووداوه‌كان و به‌ده‌ر له رووداوه‌كان، وه‌ك ئه‌ندامى یه‌ك نه‌ته‌وه‌ى هاوچاره‌نووس، یه‌كترمان قبوڵ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بوو،- واته پێشوه‌خت یه‌كترمان قبوڵ نه‌بوو- ئیدى حیكمه‌تێك له ئاسۆدا نابینیین بۆ ئه‌وه‌ى له یه‌كتر نهپچرێین به هۆى رووداوێكى دیاریكراوه‌وه، چونكه پێشوه‌خت هه‌ر لێكپچڕاوین.
وتاره‌كه‌ى د. مه‌ریوان وریا، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر حه‌وتى ئۆكتۆبه‌ر و هه‌نییه نوسیویهتى، له چه‌ند بڕگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پێكهاتووه ، سیاقى نوسینهكهو زمانى ده‌ربڕینى، خزمه‌ت به گفتوگۆ و غه‌مى هاوبه‌ش ناكات، من له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕگه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ناكۆكم، به‌ڵام ئه‌وه‌ى زۆتر لاى من جێ سه‌رنج بوو، ئه‌وه‌بوو كه له‌سه‌ره‌وه باسمكرد، و ئه‌و راستییه تاڵه‌یه كه به‌شێك له نوخبه‌ى نووسه‌ر و روناكبیرى كوردیش ئاوێنه‌ى ئه‌و شكسته جڤاتییهن كه له ئاسته سیاسییه‌كه‌دا پێوه‌ى ده‌ناڵێنین.