عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، مڵۆزمهو دێوهزمهكهى دژ به‌ده‌سه‌ڵات ژێربهره ده‌هێنێته سه‌ر به‌ڕه
1 year ago
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، مڵۆزمهو دێوهزمهكهى دژ به‌ده‌سه‌ڵات ژێربهره ده‌هێنێته سه‌ر به‌ڕه
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، مڵۆزمهو دێوهزمهكهى دژ به‌ده‌سه‌ڵات ژێربهره ده‌هێنێته سه‌ر به‌ڕه #مۆجۆ ـ ئه‌و كه به‌پیاوى زانیارییه نهێنییه‌كانى دژه گه‌نده‌ڵى له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، رۆژانه چه‌ندین بابه‌تى ترسناك و هه‌ستیار ده‌ورووژێنێت، كه زۆر به‌خێرایی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌ندامانى پارتى و یه‌كێتى دێنێته خه‌ت و دژى ده‌وه‌ستنه‌وه. ـ ئه‌و له‌كۆتا نوسینیدا وەڵامی سۆشیال میدیای پارتی و ژمارەیەک لە کادیرانی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: بەڵگەی بردنی هەزاران دۆنم زەوی كه بەهاکەیان ملیارەها دۆلارە، ده‌خه‌مه‌روو بۆتان. ـ ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌واڵى بردنى هه‌زاران مه‌تر زه‌وى له‌هه‌ولێرى پایته‌خت له‌لایه‌ن كچى سه‌ركرده‌یه‌كى عه‌ره‌به‌وه ورووژاند. ـ عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: دوو ڕۆژە حەملەیەکی ناڕەوایان کردۆته سەرم وەک ئەوەی من هەزاران دۆنم زەوی هەولێرم بردبێ و من ئەم شارەم بە شوقە بێ ئاو کردبێ! . ـ ده‌شڵێت: بەڵێ، کوڕی مالیکی و جەمشیدی گۆرانی بێژ ونزار حەنا،و چه‌ندین سه‌ركرده‌ى دیكه‌ى عه‌ره‌ب، له‌هه‌ولێر زه‌ویان به‌دیارى پێدراوه. ـ هه‌روه‌ها زەویەکەی پشتی ماڵی سەرۆکی هەرێم هەتا ڕێگای بەحرکە.. ئێستا نافورەی دەستکردو دەریاچەی دەستکردی تێدا دەکەن و نیوەی هەولێریش بێ ئاوە! زۆر باشیش دەزانین لە ئەسڵدا هی کێیە و دراوه به‌كێ.! ـ له‌كۆتایدا ده‌شڵێت: سه‌باره‌ت به زەوی کچەکەی مەشعان جبورییش.. خۆی لە چەندین شوێن وەک خاوەنی پرۆژەو زه‌ویه‌كه خۆی ناساندووه كه دراوه بهباوكى… كه‌چى ئێوه بچوكى ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: زه‌وى وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نها به‌ڵێنده‌ره.