كێشمەكێشێكی نوێ لە كوردستان؛ ئەشعەری و سەلەفییەكان
1 year ago
كێشمەكێشێكی نوێ لە كوردستان؛ ئەشعەری و سەلەفییەكان
كێشمەكێشێكی نوێ لە كوردستان؛ ئەشعەری و سەلەفییەكان یاسین تەها ڕەنگە دەستەواژەی “پەرتبوونی پەرتبوو” لەهەموو شت پڕ بەپێستتربێت بۆ دۆخی ئێستای كوردستان كە لە سایەی داخورانی چوارچێوە سیاسییەكەیدا، پێكهاتە كۆمەڵایەتی و ئاینییەكەشی بەرەو پەرتەوازەیی و دابەشبوونی زیاتر دەچن بۆ گرووپی بچوك بچوكی ناكۆك و نا تەبا كە جیاوازییەكانیان دەكەنە كەرەستەی بەریەككەوتنی میدیایی. نوێترین پێشهاتی ئەم دابەش بوونانەش ململانێ و كێشمەكێشی ئەشعەری و سەلەفییەكانی كوردستانە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە هاوكات لەگەڵ ژیانەوەی بەربڵاوی گرووپە عەشایەری و هۆزگەراییەكان بەڕێوە دەچێت. ئەشعەری گرووپێكی ئیسلامی و ئایینزایەكی عەقیدەیی سوننەیە كە “نزیكترینە لە ئەهلی فەرموودە”، بە پلەی یەكەم گرنگی بە سەلماندنی بوونی خودا و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ سیفات دەدات و دەدرێتە پاڵ ناوی پێشەوا “أبو حسن الأشعري” كە لە نێوان (874 – 936 ز) لە شارەكانی بەسرە و بەغدا ژیاوە، ئەم ئایینزایە بۆ دوورخستنەوەی چوواندن لە نێوان خودا و بەندەكانی دەقەكانی پەیوەست بە سیفەكانی خودا لە چەشنی “الید، العین، الساق، المجيء و…هتد” تەئویل دەكەن و مانای تری بۆ دەدۆزنەوە، هەر لەم میانەیەشدا نایسەلمێنن كە خودا لەسەر عەرش بێت چونكە ئەوە كێشەی تری بەدوادا دێت كە خودا لە زەیندا دەباتە سەر شێوەی مرۆڤ، بە پێچەوانەی ئەوانیشەوە سەلەفییەكان كە زیاتر نزیك و هۆگری ئایینزای حەنبەلین دەقەكانی “الصفات” وەك خۆیان وەردەگرن بەبێ دەستكاری، ناكۆكی و ڕا جیایی ئەم دوو دیدگایەش دەگەڕێتەوە بۆ 10 سەدە بەر لە ئێستا لە بەسرە و بەغدا و ناوچەكانی تری رۆژهەڵاتی ئیسلامی، بەڵام سەرهەڵدانەوەی ئەم ناكۆكییە لە بازنەی هەرێمی كوردستاندا و پەڕینەوەی لەناو سەرچاوە و كۆڕەكانی وانەخوێندنی حوجرەوە بۆ مینبەری مزگەوتەكان و سەكۆكانی سۆشیال میدیا، تەمەنی چەند مانگێكە لە كاتێكدا ئەو مشتومڕانە تایبەت و سنووردارن و بەهۆی ڕەهەندە فەلسەفییەكانیشیانەوە جێگە بایەخ و گرنگی دان و تێگەیشتنی زۆرینەی خەڵكی موسوڵمان نین بەو پێیەی بابەتی نوخبەی ئاینییە و دەچنەوە سەر “زانستی كەلام”ی ئیسلامی. كێشمەكێشی ئەشعەری و سەلەفی هێندە پەرەی گرتووە، هەندێك جار نزیك دەبێتەوە لە تۆمەتباركردنی باوەڕی یەكتر بە تێكەڵبوون لەگەڵ “كوفر” و “شیرك”، هەندێك لە بانگخوازە سەلەفییەكان ئەشعەرییەكان بێبەری دەكەن لە “ئەهلی سوننەت و جەماعەت”، ئەشعەرییەكانیش هەرچی توڕەیی و تۆمەتە ئاراستەی “وەهابییەكان” ی دەكەن و بە “مُجسّمة” و نامۆ بە كۆمەڵگای كوردی و كەلتوورە ئاینییەكەی كورد دەیاندەنە قەڵەم. بە رێكەوت بێت یان بەرنامە ئەوانەی تام و بۆنی كوردانە بە تێزە ئەشعەرییەكاندا دەكەن لە هەولێر نیشتەجێن، چەند بۆنەو دیدارێكیش كە بۆ ئەم مەبەستە كراوە هەر لە زۆنی هەولێر بووە، زۆربەشیان بە سلوک خۆیان بە پەیڕەوی سۆفیگەری و تەریقەت دەزانن، ئەوانەشی بە زەقی و ئاشكرا بەرەنگاریان دەبنەوە زیاتر دەچنەوە سەر تەوژمە سەلەفییەكانی سلێمانی و بە دیاریكراوتر لە مزگەوتنی بەهەشت و سەكۆ ئەلەكترۆنییەكانی بانگوازێكی تری سلێمانی كە خۆی لەسەر تەوژمی سەلەفی ئەژمار دەكات، هەریەك لەم دوو بەرەیەش لە ناوخۆی خۆیاندا چەندین وردە دابەشبوون و شوناسی لاوەكییان هەیە، دەشێت ئەم ململانێ نوێیەش یان پەردەپۆشی بكات و هانیان بدات بۆ یەكڕیزی یان زیاتر ببێتە هۆی زەقكردنەوەی ئەو دابەشبوونە وردانە بەتایبەت كە هەندێكیان لە ململانێكەدا بەشدارن و هەندێكی تر بێدەنگن و ئەمەش مقۆ مقۆی تۆمەتباركردن بە كەمتەرخەمی دێنێتە گۆڕێ، بەتایبەت كە لە هەردوولا هەندێك كەسایەتی و تەوژم تا ئێستا بڕیاریان نەداوە ببنە بەشێك لەو كێشمەكێشە ئاشكرا نوێیە ئەگەرچی لە سنور و بازنەی تایبەتدا بەردەوام گەرمە و هیچ لایەكیان درێغییان نەكردووە. كێشمەكێشی ئەشعەری و سەلەفی هێندە پەرەی گرتووە، هەندێك جار نزیك دەبێتەوە لە تۆمەتباركردنی باوەڕی یەكتر بە تێكەڵبوون لەگەڵ “كوفر” و “شیرك”، هەندێك لە بانگخوازە سەلەفییەكان ئەشعەرییەكان بێبەری دەكەن لە “ئەهلی سوننەت و جەماعەت”، ئەشعەرییەكانیش هەرچی توڕەیی و تۆمەتە ئاراستەی “وەهابییەكان” ی دەكەن و بە “مُجسّمة” و نامۆ بە كۆمەڵگای كوردی و كەلتوورە ئاینییەكەی كورد دەیاندەنە قەڵەم و كار بەوە گەیشتووە باس لەوە بكەن كە سەددام حسێنیش كەڵكی لە وەهابیزم وەرگرتووە بۆ كوردكوژی، هەندێك جاریش تۆمەتباركردنی توندی سیمبولەكانی یەكتری تێ دەكەوێت بە كاری نەشیاو و قێزەون و یەكێتی زانایانی ئایینیش ئەمە بە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر رەوشی دینداری و ئاشتی کۆمەڵایەتی و گوتاری ئایینی لە هەرێمی کوردستان دەبینێت. ئەشعەرییەكان كە سەلەفییەكانیان پێ نامۆیە بە كەلتووری ئایینی كوردی، خۆیان بە سەلاحەدینی ئەیوبی و بیروباوەڕی ئەیوبییەكانەوە پەیوەست دەكەن كە ئەشعەری بوون، بەڵام راستییەك هەیە كە سیمبولەكانی ئەم قوتابخانەیەش لە چەشنی “الباقلاني، الغزالي، الرازي و…هتد” تێكەڵەیەكن لە عەرەب وئێرانی ولەسەر هەمان رێچكەی گرووپ وبیروباوەڕە ئاینییەكان كە سنووری دەستكرد ناناسێت و سەرجەم ململانێكەش تەرجەمەیەكی كوردییانەی ململانێ عەرەبی و ئیسلامییەكانی پێشووترە. مەترسی ئەم كێشمەكێشە لەوەدایە ژێرخان و پاشخانێكی مێژوویی دێرینی هەیە و هێندەش كەرەستەی هەیە كە زۆر قووڵتر و ئاڵۆزتر ببێتەوە، بەجۆرێك ئەگەر بەگەڕێیتەوە بۆ مێژووی ئاینزایی سەدەكانی ناوەڕاستی ئیسلامی سەراپا هەرا و ئاژاوەی سەلەفییە حەنبەلییەكان و ئەشعەرییە سۆفییەكانە، لەم میانەیەشدا دەكرێت ئاماژە بەهەندێك نمونەی مێژویی بكرێت كە دەكرێت لە رێگەیانەوە وێنای قەبارەی ناكۆكییەكە بكرێت و مەترسییەكانی بینش بكرێت. ـ دەگێڕنەوە حەنبەلییەك میزی كربووە سەر گۆڕی ئەبو حەسەنی ئەشعەری پێشەوای ئەشعەرییەكان (936ز)، كاتێكیش نكولی لەم كارەی كرابوو، گوتبووی “ئەگەر بمتوانیایە ئێسك و پروسكیشیم دەردەكرد”. ابن عساكر، تبیین، ص 413. ـ لە كۆتاییەكانی سەردەمی بوەیهی و لە ساڵی (1055ز)، شەڕ و ئاژاوەیەكی گەورە كەوتووەتە نێوان حەنبەلی و ئەش