"ئه‌و شانده‌ى، رێى له جه‌نگێكى وێرانه‌كه‌ر گرت"
3 months ago
.
ئێران هه‌ڕه‌شه‌و گوڕهشهكانى فرۆشت،بۆ سووكردنى سزاكانى
ـ شاندى نهێنى ئه‌مریكییه‌كان، چۆن سه‌ردانى ئێرانیان كرد؟
ـ چیان به ئێرانییه‌كان وت؟. كۆبوونه‌وه‌كه‌یان چه‌ند كاتژمێرى خایاند
ـ زانیارییه نهێنییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه چی بوون؟
ـ ئه‌و بهكرێگیراوانه كێبوون له تیرۆركردنى هه‌نییه ده‌ستیان هه‌بووه و له كۆبوونه‌وه‌كه ناویان هاتووه؟
ـ بایدن بۆ توڕه‌یه له ره‌فتاره تاك رهوییهكانى ناته‌نیاهو؟
دواى ئه‌وه‌ى ئێران، به‌بیانووى تۆڵه‌كردنه‌وه له تیرۆركردنى هه‌نییه، جه‌نگێكى میدیایی سه‌ربازى دژ به ئیسرائیل راگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان به‌خێرایی هاتنه سه‌رخه‌ت.
راشكاوانه ئه‌وه‌یان به ئێرانییه‌كان وتووه، هه‌ر ئازاردانێكى ئیسرائیل ئه‌مان ناچار به ده‌ستكردنه‌وه و به‌رگریكردن له قه‌واره‌كه ده‌كات.
ـ دوێنێ شاندێکی ئەمریکا بۆ ئارامکردنەوە و هۆشداری بە بەرپرسانی ئێران بە نهێنی سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە و پێیان راگەیاندوون سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نیازی هەڵگیرسانی جەنگێکی سوتێنەر و گشتگیری هەیە، گوتوشیانە ئەوان ناچارن بەرگری لە ئیسرائیل بکەن.
رۆژنامەی جه‌ریده‌ى کوەیتی، لەسەرچاوەیەکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بڵاوی کردەوە، شاندەکە بە فرۆکەیەکی نهێنى لە تورکیاوە بەڕێکەوتووە و لە فڕۆکەخانەی شاری کەرەج نیشتۆتەوە و هەر لە فڕۆکەخانەکە کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێریان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامداوە.
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه تیایدا هه‌م هه‌ڕه‌شه‌ى تێدابووه هه‌م هێوركردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەمریکییەکان بە ئێرانییەکانیان گوتووە، واشنتن ئاگاداری کوشتنی هەنییە نەبووە و جۆبایدنیش لە مامەڵە تاکە کەسییەکانی نەتانیاهۆ زۆر توڕەیە،بۆیە ئیدارەی جۆبایدن دەیەوێت گۆڕانکارییەکی ریشەیی لە ناوچەکە رووبدات و هاوکێشەیەکی نوێی هەرێمی بێتە کایەوە کە به‌دڵنیاییه‌وه نەتانیاهۆی تێدا دوورده‌خرێته‌وه.
شاندەکە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، نەتانیاهۆ دەیەوێت تەواوی ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گشتگیر پەلکێش بکات، گوتوشیانە نەتانیاهۆ پلانی خۆی بۆ چەند بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرا کردووە، کە پێی وایە ئێستا کاتی هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورەیە کە تەنها ئەمریکا و ئێرانی تێدا نەبێت،بەڵکو هەموو وڵاتانی ناوچەکە لەجەنگەکە تێوەبگلێندرێن.
هەرچی پەیوەست بە بەرگری لە ئیسرائلیشە، ئەوە شاندەکە گوتویانە ئەمریکا ناچارە بەرگری لەئیسرائیل بکات،ئەگەر ئێران هێرشی بکاتە سەر، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەمریکا جەنگی ناوێت و دەیەوێت لە رێگای دیپلۆماسییەوە کێشەکانی لەگەڵ تاران چارەسەر بکات، بۆ ئەمەش ئەمریکا ئامادەیە بەشێک لە سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت ئەگەر هێرشەکە ئەنجام نەدات.
لە کۆتایشدا شاندەکەی ئەمریکا ناوی ١٠ بەکرێگیراوی مۆسادیان بە ئێرانییەکان گووتوە کە لە کوشتنی هەنیە تێوەگلاون،ئەوەشیان وەک نیاز پاکی کردووە.
لە بەرامبەردا ئێرانییەکان هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە و پێیان راگەیاندوون کە پەیامەکەیان بە بەرپرسانی باڵا دەگەیەنن، بەڵام گوتویانە کە تاوەکو ئێستا ٣٠ کەسیان دەستگیر کردووە کە ئەفسەری باڵای تێدایە،هەروەها ٥٠ کەسی بیانیشیان دەستگیر کردووە، کە زۆرینەیان ئەفغانین و بە نایاسایی هاتوونەتە ناو ئێرانەوە به‌مه‌به‌ستى تیرۆركردنى هه‌نییه..!