رۆژنامەیەکی ئەمریکی:
🔻ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر سێ بژاردە کردووە لەبارەی ئێران
🔻لێدان لە بەرنامە ئەتۆمییەکە یان جبەخانەی موشەکی یان رووخانی دەسەڵات
.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی لەزاری بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بلاویکردووەتەوە، سێ برژاردە لەسەر مێزەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە، لە حاڵەتی وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئێران، ئەوانیش: بەئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، یان جبەخانەی موشەکی بالیستی ، یان داڕمانی حکومەت، یان تێکەڵەیەک لە ئەم سێ ئامانجە.
بەرپرسانی ئەمریکا باسیان لەوەکردووە، ترەمپ داوای بژاردەی ھێرشبەریی خێراو یەکلاکەرەوەی لە یاریدەدەرەکانی کردووە کە مەترسی راکێشانی ئەمریکا بۆ شەڕێکی درێژخایەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نەبێت، ئاماژەیان بەوەشکردووە، بژاردەی نمونەیی ئەو بژاردەیە دەبێت کە گورزێکی ھێندە بەھێز لە رژێم بدرێت کە ھیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبێت جگە لە ملکەچکردن بۆ داواکارییە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و وەستاندنی سەرکوتکردنی ناڕازیەتیەکان.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوە کردووە، گفتوگۆ سەبارەت بە ھەڵمەتێکی بۆردومانی سزادان دەکرێت کە رەنگە ببێتە ھۆی رووخانی حکومەتی ئێران.
ھاوکات ترەمپ و تیمەکەی بیریان لە بەکارھێنانی ھەڕەشەی ھێزی سەربازیش کردووەتەوە بۆ بەدەستھێنانی سازشی دیپلۆماسی لە ئێران.