×

تەندروستی هەڵەبجە داوای دامەزراندنی کارمەند دەکات

2026-01-18   |  
وێنه‌ی هەڵەبجە
فۆتۆ: 
هەڵەبجە
مۆجۆکورد


بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکرد بۆ کردنەوەی چاودێریی ورد لە هەڵەبجە هەموو پێداویستییە لۆجستییەکانیان دابینکردووە و تەنها پێویستیان بە دامەزراندنی چەند کارمەندێکی تەندروستییە.

لەمبارەیەوە د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند "بۆ کردنەوەی بەشی چاودێریی چڕ پێویستیان بە دامەزراندنی 30 دەرچووی کۆلێژی بێهۆشکارییە و بۆ ئەو مەبەستە نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی ههەرێم کردووە".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کردنەوەی بەشی چاودێریی چڕ دەرفەت بە پزیشکانی پسپۆڕی نەشتەرگەریی دەدات کە زۆرترین نەستەرگەریی گەورە لە هەڵەبجە ئەنجام بدەن، بۆیە کارگەی دروستکردنی ئۆکسجینیان لەناو نەخۆشخانەکە دروست کردووە و ئۆکسجینی بەردەوام بەرهەمدەهێنێت".

 


 زۆرترین خوێندراو
بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved