پێچەوانەی سیاسەتی ئەوروپا؛ واشنتن بیرۆکەی گەڕاندنەوەی وزەی مۆسکۆ تاوتوێ دەکات
ئیدارەی ترەمپ پێشنیازێکی خستووەتە روو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا لە رێگەی خاکی ئۆکرانیاوە، بە جۆرێک کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەک نێوەندگیر سوودمەند بن و کیێڤیش کرێی ترانزێت وەربگرێت.
ئەم هەنگاوەی واشنتن بە تەواوی پێچەوانەی ستراتیژیی یەکێتیی ئەوروپایە، کە کار بۆ ئەوە دەکات تا ساڵی ٢٠٢٧ بە تەواوی کۆتایی بە پشتبەستن بە وزەی مۆسکۆ بهێنێت و ترسی هەیە جارێکی دیکە وابەستەی گازی رووسیا بێتەوە.
سەرەڕای گفتوگۆی نێردراوانی ئەمریکا لەگەڵ مۆسکۆ و کیێڤ، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک رەزامەندیی لەسەر پلانەکە دەرنەبڕیوە و بابەتەکە وەک بیرۆکەیەکی سەرەتایی بەبێ رێککەوتنی کۆتایی ماوەتەوە.