×

نرخی مریشک رووی لە دابەزین کردووە

2026-01-18   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان رووی لە دابەزین كردووە و نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو بە دوو هەزار و 500 دینارە.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، مریشک لە بازاڕدا لە باشترین حاڵەت ئێستا دوو هەزار و 500 دینار دەکات بۆ یک کیلۆ، هەروەها مریشکی ئومەهات یەک کیلۆی لە سێ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد،''ئێستا لە دۆخێکدان رۆژانە نازانن نرخی راست و دروستی مریشک چەندە، تیمی حکومەتمان ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستە بۆرسەیەک دابنرێت تا نرخی مریشک بەشێوەی رۆژانە جێگیربکرێ''.

هاوکات، بە داتای کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، سلێمانی پێویستی ناوخۆی ساڵانە 147 هەزار تۆن مریشکە، بەڵام ئەوان لەو ماوەیەدا 400 هەزار تۆن بەرهەمدەهێنن و زیاتر لە 250 هەزار تۆن زیادەی بەرهەمیان هەیە و بۆیان ساغ ناکرێتەوە.

 


 زۆرترین خوێندراو
بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved