×

بەهای مسقاڵێك زێر لە یەك ملیۆن دینار نزیكدەبێتەوە

2026-01-18   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی زێڕ و کانزا گرانبەهاکان لە كۆتا ڕۆژی هەفتەدا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی و ناوخۆیی بازبازێنێکی گەورەی بەخۆوە بینی و نرخێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

 بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ لە بۆرسە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتووەتە ٤ هەزار و ٥٩٥ دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر نرخەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا.

سەبارەت بە نرخی زێڕ لە ناوخۆی هەرێم، پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە کرد کە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ (کە پڕفرۆشترین جۆری زێڕە لە لایەن هاووڵاتیانەوە) گەیشتووەتە ٩٥٥ هەزار دینار، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری بۆ ئەو کەسانە دروست کردووە کە بە نیازن بۆ مەبەستی هاوسەرگیری یان پاشەکەوت زێڕ بکڕن.

نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک ئۆنسە زێڕ: ٤,٥٩٥ دۆلاری ئەمریکی.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤: ١,٠٩٠,٠٠٠ دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١: ٩٥٥,٠٠٠ دینار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨: ٨٢٠,٠٠٠ دینار.

چاودێرانی ئابووری پێشبینی دەکەن ئەگەر ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ سنووری یەک ملیۆن دینار ببەزێنێت.

 


 زۆرترین خوێندراو
بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved