"سبەینێ کۆنگرەی بزوتنەوە لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت"
1 year ago
.
مۆجۆ کورد
سلام کەریم حاجی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ مۆجۆ کورد ڕایگەیاند:
سبەینێ کاتژمێر ١٠:٠٠ کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی دەست پێدەکات بە بەشداری ٢٠٠٠ کەس
- لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی:
تا ئێستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز و کامیلی حاجی عەلی کاندیدن بۆ پۆستی ڕابەڕی گشتی
- هەروەها دەشڵێت:
ئەم کۆنگرەیە بریتیە لە کۆنگرەی دامەزراندن و تۆمارکردنی حزب لە کۆمیسیۆن
#مۆجۆ_کورد
- دەشڵێت:
ئەو ٢٠٠٠ ناوەی ساڵی ٢٠١٦ تۆمارکراون، ژمارەیەکی زۆرییان کە نزیک دەبێتەوە لە ٤٠ ئەندام لە کۆرۆناکە کۆچی دواییان کردووە.
- لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەشڵێت:
تەسەور ناکەین ئەو ٢٠٠٠ ناوە بەشداربن، بەڵام ئومێد دەکەین زۆرینە بەشدار بن