ئه‌و پیاوه‌ى ته‌نها سه‌رى ده‌جوڵا هه‌موو ئیسرایلى هێنابوویه سه‌رخه‌ت !
1 year ago
.
“ئه‌و پیاوه‌ى ته‌نها سه‌رى ده‌جوڵا هه‌موو ئیسرایلى هێنابوویه سه‌رخه‌ت”
ـ ئه‌و له‌سه‌ر كورسییه خاوه‌ن پێداویستییه تایبهتهكهشى بوو دوژمنه‌كانى لێ ده‌ترسان،ئه‌مرۆش خوێندكاره‌كانى تۆڵه‌ى تیرۆركردنى ده‌كه‌نه‌وه و دوژمن ده‌تاسێنن و گه‌رده‌لولى ئه‌قسا راده‌گه‌یه‌نن.
هێنده خاوه‌نى وره‌و ئیراده‌یه‌كى به‌هێز بوو به‌قوتابى و سه‌ربازه‌كانى ده‌وت:
هه‌ركام له‌ئێوه ده‌ستگیركرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لاى دوژمن ناوى هاورێیه‌كى دیكه‌ى نه‌هێنێت و ئاشكراى بكات، به‌ڵكو هه‌مووتان بڵێن ئێمه ئه‌حمه‌د یاسین ناردونى، چونكه من جه‌سته‌م كار ناكات و به‌رگه‌ى هه‌موو لێدانێك ده‌گرێت، ته‌نها سه‌ریشم كار ده‌كات، سه‌ریشم له‌پێناو خودا‌و خاكى پیرۆزى فه‌ڵه‌ستین به‌خت ده‌كه‌م.بۆیه با له‌برى هه‌مووتان دهسگیربكرێم.
شێخ ئه‌حمه‌د یاسین كێیه؟
ئەحمەد ئیسماعیل یاسین لە گوندێکی مێژوویی کۆن بە ناوی "جورات ئەشقەڵۆن" کە دەکەوێتە ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری غەززە - لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە، ئەو ساڵەی کە یەکەمین شۆڕشی چەکداری لە دژی دهستدرێژییهكانى زایۆنیستەکان بۆ خاكی فەلەستین به‌رپاكرا.
ـ ته‌مه‌نى 5 ساڵ بوو، باوكى وه‌فاتى كرد
لهتەمەنی شانزە ساڵیدا بوو تووشی ڕووداوێک بوو کە کاریگەری لەسەر هەموو ژیانی هەبوو، كه لە ئەنجامی یارییه‌كى دۆستانه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا له‌ساڵى - ١٩٥٢دا بڕبڕەکانی ملی شکا. ئیدى دواى 45 رۆژ مانه‌وه‌ى له‌نێو نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاند كه ده‌بێت بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه.كه‌ئه‌مه‌ش وایكرد ته‌نها بتوانێ سه‌رو زمانى بجوڵێنێت.
چۆن سوودى وه‌رگرت له‌ته‌رزه فكرییه‌كانى ئیخوان و حه‌ماسى دامه‌زراند.؟
هه‌رچه‌نده ئه‌و جه‌سته‌ى ئیفلیج بوو به‌ڵام بووه خاوه‌نى فكر‌و زهێنێكى فراوان و ئیدى رێره‌وى مه‌عریفى و فكرى و چالاكى ئه‌و ده‌ستى پێكرد، به‌شێوه‌یه‌ك زۆر به‌خێرایی بوویه جێ پرسیار‌و به‌رچاوى ده‌زگا سیخورییهكان. كه هه‌تا ئه‌مرۆش كاریگه‌رى فكرى ئه‌و بۆ خوێندكاره‌كانى وه‌ك هێزێكى مه‌عنه‌وه‌ى ده‌دره‌وشێته‌وه.
ئه‌حمه‌د یاسین به‌رده‌وام بوو له چالاكى و رووبه‌روونه‌وه‌ى قه‌واره‌ى زایۆنى و داگیركه‌ره‌كانى خاكى فه‌له‌ستین، بۆیه له ساڵى 1987 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاورێیدا بریارى ته‌به‌نى كردن و وه‌رگرتنى فكرى ئیخوانیاندا وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆ به‌رگریكردن لهخاكى موسلمانان و له‌رووى پراكتیكیشه‌وه بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان دامه‌زراند.
چۆن ده‌یان جار رووبه‌رووى زیندانى و تیرۆر كردن بۆته‌وه؟.
بۆچى به‌و له‌ش و لاره بچوك و لهكاركهوتووهوه ئیسرائیل حسابى تایبه‌تى بۆ ده‌كرد؟ و لێى ده‌ترسا؟
ئه‌و چه‌ندین جار به‌خۆی و پاسكیله‌كه‌یه‌وه زیندانى كراوه و له‌گه‌ڵ دیله‌كانى ئیسرائیل دواتر دیل به‌دیلى پێكراوه. چه‌ندین جاریش رووبه‌رووى تیرۆركردن بۆته‌وه كه جارێكیان له‌گه‌ڵ ئیسماعیل هه‌نییه بوون پێكه‌وه له شوقه‌یه‌كى غه‌ززه ، كاتێك ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى مۆساد چه‌ند ساروخێكیان ئاراسته‌ى شوێنى نیشته‌جێبوونه‌كه كرد، به‌ڵام خۆى و هاوڕێكانى و ئیسماعیل هه‌نییه سه‌ره‌راى برینداربوونیان، خودا رزگارى كردن.
چۆن و كه‌ى تیرۆركرا؟
تاكو دواجار له ساڵى 2004 له‌دواى نوێژى به‌یانى له‌كاتى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى له‌مزگه‌وت، ئیسرائیل له‌رێگه‌ى چه‌ند ساروخێكهوه خۆى و چه‌ند هاوڕێیه‌كى كرده ئامانج و تیرۆریان كرد و به ترسنۆكانه‌ترین هێرش ناوبراو.
ئه‌و له‌یه‌كێك له وته بهناوبانگهكانیدا ده‌ڵێت:
كه منداڵ بووم وامده‌زانى ئیسرائیل غه‌ززه‌ى داگیركردووه، به‌ڵام كه گه‌وره‌بووم، بۆم ده‌ركه‌وت ئیسرائیل هه‌موو جیهانى داگیركردووه غه‌ززه نه‌بێت..!