ئەو ناوەی وون کرا
4 months ago
.
تیرۆرستەکان بە هاوکاری باڵیۆزخانەی ئێران هاتبوونە ناو خاکی نەمسا بە جلوبەرگی دیبلۆماسییەوە، بە وتەی نەسرین قاسملوو (هاوسەری دکتۆر قاسملوو) وڵاتی ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو بەڵگانە بڵاودەکاتەوە کە وڵاتی نەمسا چەکی بە هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران فرۆشتووە لە جەنگدا لەکاتێکدا وتویەتی من بێلایەنم کە ئەمەش دژی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
لەدوای تیرۆرکردنیان دەوڵەتی نەمسا ڕێگای بە لێکۆڵینەوە نەدا و کەیسەکە داخرا.
پێش تیرۆر
ڕۆژی ١٣ـی تهمموز فازڵ دڵی خۆشه و به كهسه نزیكهكانی دهڵێت بهم زووانه دهستكهوتێكی گهوره بۆ میللهتی كورد به ئهنجام دهگات، بهڵام باسی ناكات چییه و كهسیش نازانێت بۆ كوێ دهچێت، پێش چهند ڕۆژێك به تهلهفۆنیش قسه لهگهڵ بهنی سهدر دهكات بەڵام به هیچ شێوهیەک باسی ئهم گفتوگۆیه ناكات، بهنی سهدر دهڵێت گهر فازیل پێی گوتبام شتێكی ئاوا له ئارادایه من واملێدهكرد نهچێت، چونكه من دهمزانی كه ئهمه تهڵهیه و ئێران بهڕاستی نایهوێت گفتوگۆ بكات، بهڵام دهڵێت كه "فازڵ لهلایهنی ئهخلاقیهوه مهحكوم بووه بهوهی نهێنی نهدركێنێت بۆیه ئهم نهێنیهی پاراستووە".
خەبات مەعروف دەڵێت: "كێشەكە ئەوەیە قاسملووش لای كەس باسی نەكردووە کە لەوێ كۆدەبنەوە، نهوشیروان مستەفا و شازاد سائیب وتویانە پێش ئەوەی تیرۆرکردنەکە ڕووبدات لە پاریس فازڵمان بینیووە بەڵام هیچی نەوتووە، تەنانەت قاسملووش لای نوێنەری حزبی دیموكراتی كوردستان لە ڤێنا نەیوتووە گفتوگۆ دەكەن".
هەموو ئەم قسەنەکردن و نهێنی پاراستنانە بۆ ئەوە بووە پڕۆژەکە سەر بگرێت و گەڕی سێیەمی دانووستانەکان سەرکەوتوو بن، چونکە دانووستانکەرانی ئێرانی وتبوویان کە ئەمە لەلایەن ئیمامەوە دەکرێت و با نهێنی بێت نەوەک لایەنەکانی دیکە لێمان تێکبدەن.
خەبات دەڵێت :"هەرچەندە بەشێك لە كوردی ڕۆژهەڵات و ئێرانیەكان پێیانوایە فازیل ڕۆڵی هەبووە لە ئاسانكاری كردن بۆ ئەوەی قاسملوو و هاوڕێكەی بەو چارەنووسە بگەن، بەتوندی ئەوە ڕەتدەکەمەوە، خەبات دەڵێت: "هەرگیز بڕوا ناكەم فازیل كاری بۆ ئەوە كردبێت قاسملوو بخاتە داوەوە، فازیل ئیشی بۆ پارە نەدەكرد.
بیر و فیکر دەربارەی جیهان و کورد
فازیل "دۆن كیشوەت" ئاسا تاکە چارەسەری كێشەی گەلانی ناوچەكە، لە"ڕۆژھەڵاتێكی یەكگرتودا" دەبینێ، ئەویش "پڕۆژەیەکی شارستانی ئیسلامییە، کە تەواوی گەلانی ناوچەکە بە یەکسانی لەباوەش بگرێت".
فازیل وەك كوردێك بیركردنەوەیەكی لا دروست دەبێ كە زیاتر دەچێتە خانەی خەیاڵەوە وەك ئەوەی بتوانرێت بكرێت بەواقعێكی بەردەست، ئەو پێیوابووە "چوارچێوەی ئیسلامی دەبێت هەموو موسڵمانان كۆبكاتەوە سەر بە هەر گەل و میللەتێك بن و كەمینە و زۆرینە بوونی نەبێت".
پێیوابووە ئیمپریالیزم و زایۆنیزم و ئیسرائیلی دوژمنكار كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ناوچەكە و پارچەپارچەكردنی بەسەر چەندین قەوارەی بچووكدا لە لوبنان و سوریا و عێراق دەكات و دەیانەوێت عێراق بەسەر سێ قەوارەی شیعی و كوردی و سوننیدا دابەش بکەن.
پێیوابووە ئیسلام تاکە چارەسەرە و هاتووە بۆ چارەسەری كێشەكان