داع**..*شێک لە سلێمانی
- بەڵێ من لەوێ بووم، لە سەهۆڵەکەی سلێمانی، بەڵێ، من و کچەکەم و هاوسەرەکەم و یەکەمین مامۆستای ئافرەتی سەردەمی بنەڕەتیم و خوێندکارە کچەکانم و مامۆستا ئافرەتەکانی هاوڕێشم لەوێ بوون. ئەم هەموو کچ و کوڕە جوانە لەوێ بوون کە بە گیانێکی شۆڕشگێڕی و ئینسانییەوە بەرگرییان لە ڕۆژئاو و ئازادی و ژن و ژیان دەکرد.
- تخوا هاوڵاتیان هەموو لەوێ بوون کێ جنێوی دا بە خودا
" تۆ خۆت بە پلەی ئیمتیاز و بە زمانی کوردی و بە جلی کوردییەوە داع#*..*شی
" 
بەڵێ تۆی داع#*ش لە هەلهەلەی کچانی ئەمڕۆ لە سەهۆڵەکەی سلێمانی تۆقیوی. من دەزانم تۆ لەم هاتنەدەرەوەیە تۆقیوی، چونکە داع#*..شی بۆیە لە هەلهەلەی ژن دەترسی، چونکە دەتەوێ ژن لەماڵەوە داپۆشی و سێ سێ و چوارچوار لە پیاوێکیان مارە بکەن و باوکە جۆلانیتان کەزی کچانمان ببڕێت و تەرمی فریشتەکانمان لە بیناکانەوە فڕێ بدەنە خوارەوە و بێدەنگیش بین.
- من دەزانم کە تۆ پێت ناخۆشە عەقڵێ داع#*ش ڕەت بکەینەوە، چونکە تۆ خۆت بە پلەی ئیمتیاز و بە زمانی کوردی و بە جلی کوردییەوە داع#*..*شی. بەڵام باش ئەوە بزانە، ئێمە بەردەوام دەبین و تا ئەم نەوەیە مابێت سەردەکەوین و مێژوو زۆر مەلای خائین و خۆفرۆشی وەکو تۆی خستۆتە نێو زبڵدانی مێژوو.
|