×

دۆسیەی ناکۆکییەکانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراق گەیشتە ئەنجوومەنی وەزیران

2026-01-18   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی ڕێگا چارەیەک پێشنیاز بکرێت، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی  نێوانیان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، چاوەڕێی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانین بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت، یان ئەو بڕە پارەیەی داواکراوە بینێرین یان لیژنەی چاودێری دارایی هەولێر و بەغدا وردبینی بکەن و پاکتاوی ئەو بڕە پارەیە بکرێت.

هاوکات، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات کە ئەو 118 ملیارە لە گواستنەوە و کۆگاکردنی خۆراک، نەسریەی مانگانەی فەرمانگەکان خەرجکراوە، وەزارەتی بازرگانی عێراقیش پێی وایە ئەو پارەیە هی هاووڵاتیانە لەبەرامبەر پێدانی بەشە خۆراک و دەبێت بنێردرێتەوە، ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت دووبارە گرفت بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراک دروست دەبێت.

 


 زۆرترین خوێندراو
بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved