بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە نرخەکانی دوێنێ کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینارەوە بۆ ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینار دابەزیوە.
هاوکات پەیامنێری کوردیو نرخەکانی دیکەی دراوی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە تۆمار کردووە:
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینارە.
١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٦٩ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٩٥ هەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە چوار هەزار و ٢٠٠ لیرەی تورکییە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.