×

شەپۆلێکی بەفری چڕ لە ڕێگایە ٨٠٪ی کوردستان دەگرێتەوە

2026-01-18   |  
فۆتۆ: 
مۆجۆکورد


شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، بەفر و بارانبارین کۆتایینەهاتووە و دوو شەپۆلی دیکە بەڕێوەیە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی راگەیاند، رۆژی دووشەممە، تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بەفرێکی چڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری هەیە بەفرەکە تا بەرزیی 500 بۆ 600 مەتریش لە ئاستی رووی دەریاوە دابەزێت، ئەگەر بارستەهەوایەکە بە تەواوی ناوچەکاندا قووڵببێتەوە، لە زۆرێکی ناوچەکان بەفر دەبارێت.

ووتیشی، رۆژی 22 لەسەر 23ـی مانگیش، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەو شەپۆلەدا، بە ئەگەری زۆرەوە لە %80ـی ناوچەکان بەفر دەبارێت بە سەنتەری شارەکانیشەوە.


 زۆرترین خوێندراو
بەڕێوەبەرو سەرنووسەر
د.ڕەزوان زەڵمی
دکتۆرا لە میدیای سیاسی

MOJO KURD © 2026, All Rights Reserved

MOJOKURD © 2026, All Rights Reserved